وەزیری بەرگری ئەمریکا: کەس گلۆپی سەوزی بۆ ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا هەڵنەکردووە


مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند" ئەمریکا وازی لە کوردەکان نەهێناوە، کەس گلۆپی سەوزی بۆ ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا هەڵنەکردوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێکمان دا ڕێی لێ بگرین". 

هاوکات ئەو وتانەی ئێسپەر لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردویدا سەرەڕای هەرەشەکانی لە تورکیا دەستی  شۆرد لەو بەرپرسیاریەیانەی لەئەگەری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوادێنە ئاراوە. 





AM:12:13:12/10/2019