هەولێر.. ١٦حیزبی کوردستانی دژی لەشکرکێشی تورکیا گربوونەوە
لە دهۆکیش خۆپیشاندانە

ئەمڕۆ ١٢ ی تشرینی یەکەم ١٦ حیزبی کوردستانی لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوەکی گەورەیان ئەنجام دا.

 

بڕیارە لەو گردبوونەوەیەدا نوێنەری ئەو حیزبانەو خەڵکی هەولێر لەرێگای یاداشتنامەیەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن و ناڕەزایەتی و مەحکومکردنی ئەو لەشکرکێشیە بگەیەننە نەتەوەیەکگرتووەکان.

 

هەروەها هەر ئەمڕۆش لە شاری دهۆک خۆپیشاندان دژی ئەم لەشکرکێشییە سازکرا.

 

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوون و، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات و داوای راگرتنی شەڕی لە تورکیا دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە فەرەنسا و ئەمەریکا. 
 

 

 



AM:11:22:12/10/2019