بریکاری ئەمینداری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە



بەگوێرەی زانیارییەکان کیڤن مەک ئالینان، بریکاری ئەمینداری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە ، بەوەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤  کاتژمێر دووەم کاربەدەستی باڵای ئەو وڵاتەیە وازی لە ئەرکەکەی بهێنێت. 

مەک ئالینان، چوارەم کەسە کە بە بریکار لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا لەو پۆستەدا کاری کردوە، سەرجەمیان بەهۆی نارەزاییان لە سیاسەتی ئیدارەکە دەستیان لە کارەکانیان کێشاوەتەوە.

لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئەوە دوەم کاربەدەستی باڵای ئەمریکایە واز لەئەرکەکانیان دەهێنن، دوێنێ مایکڵ مەک کینڵی، ڕاوێژکاری باڵای مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وازی لە پۆستەکەی ھێنا. 
 


PM:05:04:12/10/2019