بەرشەلۆنە هێرشبەر دەکرێت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەر بۆ شوێنی لویس سوارێز دەدات و دەیەوێت بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە وڵاتی ئیسپانیاوە ئەمرۆ بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە چوار هێرشبەری ژمارە نۆی دیاری کردووە تا لە هاوینی داهاتوو، یان ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستیان لەگەڵ بکات.

هێرشبەرەکانیش بریتین لە مباپی و لاوتارۆ مارتینێز و  راشفۆرد و هاری کەینی ئینگلیزی.

بەرشەلۆنە چاوەڕوانی ئەوە دەکات ئەگەر ئاستی لویس سوارێز دابەزێت، ئەوا گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەو هێرشبەرانە دەکات.

 


PM:10:51:12/10/2019