نەیمار گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، نەیمار دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوەو یانەکەشی ئامادەیی نیشانداوە.

نەیمار ئێستا تا ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی هەیەو لەهاوینی رابردووش هەوڵی چوونی لە یانەکەی دا، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن  و ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە.

رۆژنامەکە دەڵێت" لیوناردۆ پەیوەندی بە نەیمارەوە کردووەو ئامادەیی دەربڕیووە بۆ دوو ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکاتەوەو تا ٤ ساڵی تر سود لە یاریکردنی ئەو یاریزانە ببینێت.

 


PM:10:57:12/10/2019