هەسەدە ١٩ دیلی لایەنە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیایان دەستگیرکرد

لەشکرکێشی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامیەکان بۆسەر سەری کانێ بەتوندی بەردەوامە، شەڕڤانانی هەسەدەش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە شارەکە نەگیراوە، لە نوێترین پەرەسەندندا، هەسەدە رایدەگەیەنێت ١٩ سەربازی ئیسلامییەکانیان بە برینداری دەستگیرکردووە.

هەسەدە ئەوە دەخاتەروو کە سەرباری بۆردومان بە تۆپ و فڕۆکەو لەشکرکێشی بۆ سەر سەری کانێ، بەڵام شەڕڤانان بەردەوامن لە بەرگری و لە نوێترین رووداودا ئەمرۆ ٧٩ چەکداری ئیسلامی کوژراون و ١٩ ی تریشیان بە برینداری دەستگیرکراون.

هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە هەر ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەم ٧ زرێپۆش و دوو ئۆتۆبیلی پڕ چەک و دۆشکە هەڵگر لەلایەن شەڕڤانیانەوە تەقێنراونەتەوە.

 


PM:11:20:12/10/2019