غه‌ریب حه‌سۆ: سوپای توركیا كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوچه كوردییه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا ئه‌نجامداوه
هەوسەرۆکی تەڤدەم ڕایگەیاند" سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هه‌موو ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كورد و هه‌رێمی ڕۆژئاوا، ده‌یانه‌وێت داعش نوێ بكه‌نه‌وه". هاوکات به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م سوپای توركیا كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوچه كوردییه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا ئه‌نجامداوه.
غه‌ریب حه‌سۆ، هاوسەرۆکی تەڤدەم دەڵێت" گه‌لێك كۆمه‌ڵكوژی ڕویداوه، كۆمه‌ڵكوژی له قامیشلۆ- سه‌ر ڕێكانی و نزیك كۆبانێ و گرێ سپی و هه‌موو شار و شوێنه‌كانی سه‌ر سنور كۆمه‌ڵكوژییان تێدا ڕویداوه و كه‌وتونه‌ته به‌ر تۆپباران و بۆمبارانی له‌شكری توركیا به‌تایبه‌ت قامیشلۆ ڕۆژانه بۆمباران ده‌كرێت، وه له‌ڕێگای "خه‌ڵكی چه‌ته‌وه" ده‌ستیان كردووه به چالاكی " تیرۆری" ته‌قینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كۆمه‌ڵ ده‌كوژن، هه‌رده‌رفه‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت ده‌خوازن كه كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی تێدا بكه‌ن، سیاسه‌تی كوشتن و قڕكردن و ده‌ركردنی كورد له‌وناوچانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی سڤیل و منداڵ بكوژن بۆمبارانی ناوچه مه‌ده‌نیه‌كان بكه‌ن".
هاوسەرۆکی تەڤدەم ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانە به‌رده‌وامین له په‌یوه‌ندی كردن و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر حسابی ئیراده و خوێنی كورده ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامین له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌كردار ئه‌و وڵاتانه هیچ ناكه‌ن دژی هێرشی توركیا.
غه‌ریب حه‌سۆ، هاوسەرۆکی تەڤدەم ئاماژەی بەوەشکرد: زۆر خەڵکی سڤیل بونەتە قوربانی و کوژراون لەناو شارەکان کۆمەڵکوژی کراوە خەڵکی ئەمڕۆ نەھاتونەتە دەرەوە ھەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠ بۆ ٧٠ هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی، ئەوانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە بەڵێنی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەتورکیا داوە ئەوان بەرپرسیارن ئێستا کەسیان خۆیان بەخاوەنی خەڵکی سڤیل نازانن دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و دەوڵەتی تورک بەناوی ناتۆ ھێرش دەکات.
AM:09:29:13/10/2019