شەڕوپێکدادانەکان لە سەرێ کانی بەردەوامە
بەگوێرەی زانیارییەکان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی پیشەسازی بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەکەن و شەڕوپێکدادانەکان لە سەرێ کانی بەردەوامن.
هەر بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) زۆرینەی ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لە ئێستادا تورکیا تەنها لەسەدا ١٠ی شارەکەی لە ژێر دەستدایە.
هاوکات کەمێک پێش ئێستا رێکخراوی مانگی سوری کورد، کە لە بواری گەیاندنی هاوکاری بە کەسانی لێقەوماو و ئاوارەکاندا کار دەکات ڕایگەیاند" بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە دوێنێ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان ٤٤ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و ١٠٠ کەسیش برینداربوون".
AM:10:13:13/10/2019