سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەکر هەڵەدنی: پێویستە ئیسلامییەکانی کوردستان بەڕاشکاوانە بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بەهەڵوێستی ئیسلامییەکانی کوردستان بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" پێویستە ئیسلامییەکانی کوردستان بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، وەک چۆن فارس و تورک و عەرەب و هەموو گەلانی دنیا ئاینیان بەکارهێناوە بۆ خزمەتکردنی قەوارەی نەتەوەی خۆیان ئێمەش دەبێت ئاین لەخزمەتی نەتەوەکەمان بێت".
بەکر هەڵەدنی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بە "سپی" ڕادەگەیەنێت: نابێت کێشەیەکی سیاسی وەک ڕۆژئاوا بە چاوێکی ئایدۆلۆژی سەیر بکرێت، لەبەر ئەوەی هێزە سەرەکییەکانی ئەو پارتەیە کە لە ئایدۆلۆژیای چەپ و مارکسییەوە نزیکن.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەشڵێت: تورکیا بەمانایی کەلیمە هەم دەستدرێژکارە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەم لە ڕوانگەیەکی نەژادییەوە بۆ پرسی کورد دەڕوانێت، تورکیا دان نانێت بەکێشەیەک کە ناوی کێشەی گەلی کوردە.
هاوکات بەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت" ئەگەر لە هەر پارچەیەکی کوردستان بەرەوپێش چونێک هەبێت تورکیا دوژمنی سەرەکێتی، هەروەها هەرێمی کوردستانیش وەکو بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵا و کەل و پەلەکانی سەرفەکات، بۆیە دەبێت ئیسلامییەکانی کوردستان لەپێشەوەی بەرگریکردن بن لەمافە سیاسی و نەتەوەی و گەلەکەی خۆیان لەهەرپارچەیەکی کوردستان-دا بێت".
هەروەها ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی خەختیشکردەوە: پێویستە ئیسلامییەکانی کوردستان بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، وەک چۆن فارس و تورک و عەرەب و هەموو گەلانی دنیا ئاینیان بەکارهێناوە بۆ خزمەتکردنی قەوارەی نەتەوەی خۆیان ئێمەش دەبێت ئاین لەخزمەتی نەتەوەکەمان بێت.
AM:11:34:13/10/2019
بەکر هەڵەدنی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی
نرخی هێلکە دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
یاریزانێکی دیاری ریاڵ مەدرید بڕیاری چوونی دا
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media