" بەهۆی بۆردومانکردنی کامپی عەین عیسا ژمارەیەک لە خێزانەکانی داعش هەڵهاتن "


ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" بەهۆی بۆردومانکردنی کامپی عەین عیسا لەلایەن سوپای تورکیاوە ژمارەیەک لە خێزانەکانی داعش توانیویانە هەڵبێن". 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کودستان دەڵێت" هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەستیانکردووە بە هێرشکردنەسەر کامپی عەین عیسا کە هەزاران خێزانی داعشی تێدایە و هەندێک لە دەستگیرکراوەکانی داعش لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە هەڵهاتوون، کە ئەوەش یارمەتی دووبارە زیندبوونەوەی داعش دەدات".

هاوکات هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان-دا هاتووە: داوا لە هەمووتان دەکەین ئەرکی سەر شانتان جێبەجێبکەن و بە خێرایی رێگەبگرن لە دروستبونی هەر کارەساتیك کە کاریگەرییەکانی نەک تەنها سوریا بەڵکو دەگاتە بەردەرگای هەموو ماڵەکانتان، ئەگەر دۆخەکە لە کۆنتڕڵ دەرچێت. 




PM:12:09:13/10/2019