پێویستە لەم کاتانە میوە بخورێ


باشترین کات بۆ خوردنی میوە بۆ ئەوەی سوودەکانی بگات بە لەش و تەواوی ریشاڵ و ڤیتامینەکان دابین بکات، پێویستە لەم کاتانەدا میوە بخورێ. 

لە بەیانی بەر لە ھەر شتێکی تر و لەسەر گەدەی بەتاڵ دانەیەک میوە بخۆ کە یارمەتی مژینی خۆراک لەناو لەش دەدات و گەدەش بە ئاسانی ھەرسی ئەو میوە دەکات کە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت. 

وا باشترە کە راستەوخۆ دوای خواردن میوە بخۆیت و ئەوەش بۆ لەش سوودی ھەیە. 

بەر لە نووستن ئەگەر ھەستت بە برسێتی کرد ئەوە ئەو جۆرە میوانە بخۆ کە سوودیان لێ وەردەگریت وەک سێو و مۆز و کیوی کە مادەکانی سیرۆتۆنینی سروشتی و میلاتۆنین و ترپتۆفانیان تیادایە کە یاریدەرن بۆ خەوتن و بەسەربردنی خەوێکی خۆش، ھەروەھا پێویستە لەو کاتانە خۆت لە خواردنی مانگۆ و ترێ بەدوور بگریت، چونکە مێشک چالاک دەکەن و خەو دەزڕێنن. 
 


PM:02:04:13/10/2019