خشتەی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و سبەی موچەی وەزارەتی ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابەش دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان به‌ سپی ڕاگه‌یاند "سبه‌ى دووشه‌ممه‌، مووچه‌ى مانگى حه‌وتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد هەر لەم هەفتەیەدا موچەی هەریەکە لە (کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت) بەدوای یەکدا دابەش دەکرێت.

لە ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حه‌وت کردووە، تاوەكوو ئێستا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی دابەش کراوە.


 


PM:02:25:13/10/2019