ترەمپ: کار بۆ سزادانی تورکیا دەکەین
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگرێسه‌وه سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، دەشڵێت "چاوه‌ڕێ بن".
تره‌مپ له نوێترین تویتیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه و كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش هه‌یه، ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كانیش له كۆنگرێس پشتیوانی ده‌كه‌ن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە كه توركیا داوای كردووه ئه‌وه روونه‌دات واتە سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.
له كۆتاییشدا تره‌مپ نووسیویه‌تی "چاوه‌ڕێ بن".
PM:05:08:13/10/2019