روانگه‌ی سووری دوا پەرەسەندنەکانی بەرەی جەنگی بڵاوکردەوە
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 220 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا گرتووه و دەشڵێت "گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4ی حه‌سه‌كه".
روانگه‌ی سووری ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر به سه‌رێ كانیدا گرتووه و له خۆرئاوای گرێ سپییه‌وه بۆ خۆرئاوای سه‌رێ كانی گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4ی حه‌سه‌كه.
باسی له‌وه‌شكردووه، تا ئه‌مڕۆ 112 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ریشدا 81 چه‌كداری میلیشیاكان و 8 سه‌ربازی تورك كوژراون، به‌ڵام توركیا ته‌نیا دانی به كوژرانی 5 سه‌ربازدا ناوه.
PM:05:14:13/10/2019