ئیدارەی ڕۆژئاوا ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕوسیا و سوریا ڕاگەیاند
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین، سوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوبانێ و منبج
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووپای سووریا گه‌ڕایه‌وه منبج.
ئەوەشی خستۆتەڕوو لە دوو کاتژمێری داهاتوودا هێزی ڕوسیا و سوریا دەچنە کۆبانێ.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە پەیامێکیدا بە ئەمریکای راگەیاندووە ئەگەر ئامادەنین پارێزگاری لەناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بکەن، ئەوا باشترە رێگەبدەن هەسەدە هاوکاری لە سووریا و رووسیا وەربگرن.
هاوکات ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر رایگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداره كه كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێن بۆیه هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه ده‌كێشینه‌وه.
PM:06:54:13/10/2019