گفتوگۆ لەنێوان سوریاو رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

گفتوگۆ لەنێوان سوریاو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە قامشلۆ بەردەوامە و. لەسەر چەند ناوچەیەک رێکەوتن ئەنجامدراوەو پێشبینی دەکرێت رێککەوتن لەسەر سەرجەم شوێنەکانی دی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێت.

 
میدیاکانی رۆژئاوا ئاشکرای دەکەن، کە هەردوولای بەڕێوەبەری خۆسەرو حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە رێککەوتن کە هێزەکانی رژێمی سوریا بچنە هەردوو شارو ناوچەکانی مینبەج و کوبانێ و سەر سنوری ئەو ناوچانە لەگەڵ تورکیا.

 
بەپێی رێککەوتنەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی حکومەتی سوریا شان بەشان پێکەوە بەو ناوچانەدا بەسەر سنوری سوریادا دابەشدەبن.


ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی حکومەتی سوریا رایانگەیاندووە کە رووبەڕووی هەر هێرشێک ببنەوە کە لەلایەن تورکیاوە بکرێتە سەریان جا لەشکرکێشیەکە زەمینی بێت، یان ئاسمانی.


ئەوە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی نێوان هەردوو بەردەوامە تا ئێستا لەسەر ناوچەکانی دی رۆژئاوای کوردستان.

 


PM:07:57:13/10/2019