سوریا: سووپای عەرەبی سوریا بەرەو باکور کەوتنەڕێ بۆ رووبەرووبوونەوەی دەستدرێژی تورکیا لەسەر خاکی سوریا

ئاژانسی سانا، ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا لە هەواڵێکی بەپەلەیەدا رایگەیاند" سووپای عەرەبی سوری بەرەو باکور کەوتنەڕی بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ولآت.

 

ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بلآویانکردەوە ککە بەڕێوەبرایەتی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتوون کە هێزی سوریا بچنە ناو هەردوو شاری مینبەج و کوبانێ و شانبەشانی یەک دژی لەشکرکێشی تورکیا بوەستنە.



PM:08:46:13/10/2019