بەڕێوەبەری خۆسەر بەیانی رێککەوتنی نێوان خۆیان و حکومەتی سوریای بڵاوکردەوە

لە بەیانێکدا کە کەمێک لەمەوپێش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویکردەوە جگە لەوەی باس لە تاوانی لەشکرکێشی پێنج رۆژەی تورکیا دەکات لەسەر ۆرژئاوا راشیدەگەیەنێت کە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەنجام داوە.

لەو بەیانەدا هاتووە کە ئەرکی حکومەتی سوریایە کە پارێزگاری لە سنوری وڵات بکات و سەروەریەکەی بپارێزێت و، سوپای سوریا و هێزەکانی لەسەر سنوری تورکیا بڵاوە پێبکات شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکراسی، بۆئەوەی بەرپەرچی ئەو لەشکرکێشیەیەی تورکیاو بەکرێگیراوەکانی بداتەوە.
هەروەها هاتووە "ئەو رێککەوتنە دەبێتە دەرفەت بۆ ئازادی خاک و شارە سووریە داگیرکراوەکان کە بەدەست تورکیاو بەکرێگیراوەکانیانەوەن، وەک عفرین و ئەودوای شارە سوریەکانی تر".

لە بەیانەکەدا رووبەرووی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەبێتەوە کە هاتنی سووپای سوریا بە بۆ ناوچە سنوریەکان لەرێگای تەنسیق و تەوافقی نێوان بەڕێوەبەرێتی خۆسەری رۆژهەڵاتی سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت.

لە پێشەکی بەیانەکەدا ئاماژە بۆ شەڕی داعش و ئازادکردنی باکوری سوریاو پێشکەشکردنی ١١ هەزار شەهید و ٢٤ هەزار برینداری هەسەدە کراوە.

 


PM:10:21:13/10/2019