تورکیا هەڕەشە لە سووپای سووریا دەکات



تورکیا ئەمشەو رایگەیاند، سوپاکەی رووبەڕووی سووپای سوریا دەبێتەوە ئەگەر هاتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمە دوای ئەو راگەیاندنە دێت کە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سووپای سوریا بەرەو باکوری سوریا دەچێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی سووپای تورکیا.

 
راوێژکاری سەرۆکی تورکیا، یاسین ئەکتای رایگەیاندووە" سووپای سوریا تا ئێستا ناتوانێت شەڕی یەکیەنەکانی پاراستنی گەل بکات کە هەوڵدەدات سوریا دابەشبکات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت، خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەرووبوونەوەی تورکیا، ئەگەر دەتوانێت ئەمە بکات، با بفەرمووێ".

 
هەروەها  ئەکتای لە شێوەی پرسیاردا دەڵێت " ئەگەر سووپای سوریا دەتوانێت ئارامی و ئاسایش بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دابینبکات، بۆچی دوای ئەوەی سووپای تورکیا چووە ئەو شوێنانە ئەو هەوڵدەدات بێتە ئەو ناوچانە".

 
بەرپرسەکەی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سووپای سوریا ئەو هێزە نییە، هەروەها چی هەیە تا بیکات لەو ناوچانەو شەڕی کێ دەکات، ئایا رووبەڕووی هێزە ئەمەریکیەکان دەبێتەوە، یان پارتی کرێکارانی کوردستان/ یەکینەکانی پاراستنی گەل. یان دژی تورکیا، دەبێت پێش ئەوەی ئەو هەنگاوە دەنێن دەبێت بیربکەنەوە و کێشە هێندەی تر ئاڵۆز نەکەن".

 


PM:11:58:13/10/2019