فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشدەکەنە سەر یەکەیەکی سووپای سوریا

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دژی داعش کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات بۆردومانی هێزێکی سووپای سوریا یان لە رۆژئاوای شاری رەقە کرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" تا ئێستا لەسەر ژمارەی کوژارو زەرەرو زیانەکانی ئەو بۆردومانەی هاوپەیمانان هیچ نەزانراوە".

ئەو روانگەیە ئاشکرای دەکات ئەو هێزەی سوریا لە رێگادا بووە بۆ شاری "تەبقە"و لەو ناوچەی رەسافە رووبەڕووی بۆردومانکردن بۆتەوە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە.

دەربارەی بڵاوبوونەوەی سووپای سوریا لە مینبەج، روانگەی سووری باس لەوە دەکات کە هێزەکانی سووپای سووریاو رووسیا لە ناوچەی نێوان ئەنجومەنی سەربازی مینبەج کە سەر بەهەسەدەن و، ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دورعی فرات دابەشبوون.

دواتر سووپای سووریا دەچنە ناوچەی کوبانێ و دواتریش ناوچەی سەرسنووری تورکیا و عێراق لە پارێزگای حەسەکە.

روانگەی سوری ئاشکرای دەکات  بەپێی ئەو رێککەوتنە، رووسەکان بەڵێنیان داوە بە هەسەدە کە کاربکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شاری عفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەروەها هێزەکانی هەسەدە وەک هێزێک لەگەڵ هێزەکانی رووسیا و سووپای سوریادا بەناوێکی ترەوە کار بکەن.

روانگەی سووری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئەمەریکا دژی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی سووریاو رووسیا لە باکوری سوریا کاردەکەن. 

رێدراو خەلیل یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی پەیەدە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توتیەر نووسیوویەتی" رێککەوتنەکە تەنها رێککەوتنێکی سەربازیە".

هەروەها نووسییوویەتی" رێککەوتنەکە بەپێی لێکتێگەیشتنێکی رووسی لەنێوان ئەوان و حکومەتی سووریادا ئەنجام دراوە".

 


AM:01:03:14/10/2019