ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی: پێویستە لەسەر سوپای پاسداران چەکی نوێ و پێشکەوتووی هەبێت


رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا لە مزگەوتی ئیمام حسێن لە  تاران رایگەیاند" پێویستە لەسەر سوپای پاسداران چەکی نوێ و پێشکەوتووی هەبێت، دەبێت چەکەکانتان نوێ و پێشکەوتوو بن" .

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیدا دەڵێت" دەبێت سووپای پاسداران لە ناوخۆدا چەکی  پێشکەوتووتر دروست بکەن، ئێوە پێویستتان بەوەیە ئەو چەکانەی دروستی دەکەن پەرەی پێبدەن".

هەروەها خامنەی لە وتارەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: ئێستا لەمڕۆدا سوپای پاسداران بونێکی بەهێزی هەیە لەناو ئێران و دەرەوەشدا، ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی ئەمریکا پەیڕەویی دەکات سووربونی سوپای پاسدارانی زیاتر کرد.










AM:09:16:14/10/2019