" ئەمریکا بە ئەنجامدانی کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوا زۆربەی دەستکەوتەکانی لەناو دەبات "



ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تیوتێکیدا رایگەیاند" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان کشاندەوە، کارەکەشی جێی شەرمەزارییە و ئەمریکا بە ئەنجامدانی ئەو کارەی زۆربەی ئەو دەستکەوتەکانیی لەناو دەبات". 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی"تیوتەر" نوسیوێتی و دەڵێت" ئەمریکا هەموو هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە، کە ژمارەیان هەزار سەرباز دەبێت، ئەو کارە جێگەی شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا". 

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیشیکردەوە: ئەمریکا بە ئەنجامدانی ئەو کارە زۆربەی ئەو دەستکەوتانە لەناو دەبات، کە چەند ساڵی رابردوو بەهاوکاری کوردەکانی رۆژئاوا بەدەستی هێناوە. 

نۆی ئەم مانگە سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دایە.  




AM:10:36:14/10/2019