سوودە گرنگەکانی خواردنی قۆخ بۆ خانمی دوو گیان بزانە
بەشێوەیەکی گشتی میوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ خانمانی دووگیان، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامیناتی تێدایە، ژەمێکی زۆر تەندروستە، لەم بابەتەی ئەمڕۆدا باس لە سوودەکانی قۆخ دەکەین بۆ خانمانی دووگیان.
رێگری لە خەمۆکی و ماندووبوون دەکات، کە خانمان لەو قۆناغەدا تووشی دەبن.
قۆخ بڕێکی زۆر پێکهاتەی ریشاڵی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تووشی قەبزی نەبیت، هاوکات ریخۆڵە چالاک دەکات.
باشترین یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سەرگێژ خواردن، یان دڵ تێکەڵهاتن، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی.
قۆخ سەرچاوەیەکی باش بۆ رزگارکردنی لەشی دووگیان لە ژەهراوی بوون، بەتایبەت بۆ جگەر، هاوکات پاراستنی دڵ.
یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی لەشی خانمانی دووگیان، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.
قۆخ سوودێکی زۆری بۆ کۆرپەلە هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی ئێسک و ددانی، رێگریش دەکات لەوەی بە کەم ئەندامی گەشە بکات، جونکە ترشی فۆلیکی تێدایە.
AM:11:37:14/10/2019