پەکەکە: داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامدەن


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم سەبارەت بەدۆخی ڕۆژئاوای کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەگەر کورد نەبن بە یەک و پشتیوانی یەکتری نەکەن دەستکەوتەکانمان لە ناو دەچن، هاوکات داواش لە هێزە کوردییەکان دەکات کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامدەن". 

 کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەڵێت" لە ئێستادا جەنگی سێیەمی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و دەوڵەتی تورکیا دەخوازێت گەلی کورد لەناوبەرێت، داوا لە هەموو پارتە سیاسیەکان، چالاکوانان، هونەرمەندا و رۆشنبیرانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین هەوڵبدەن کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامبدەن". 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پەکەکە دەشڵێت: سوپاسی ئەو ١٤ لایەنە سیاسیەی باشوور دەکەین کە هەڵوێستیان بەرامبەر رۆژئاوا دەربڕیووە، داواش لە هێزە کوردییەکان دەکەین کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامدەن.  




PM:12:07:14/10/2019