محەمەد عەتا وەک پارێزگاری نوێی بەغداد دیاریکرا


دوای لەسەرکار لادانی پارێزگاری بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد ڕایگەیاند" بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد دەنگی بە دانانی محەمەد عەتا وەک پارێزگاری نوێی بەغدا، دا". 

سەرچاوەکە وتیشی" ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان محەمەد عەتای وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دیاری کرد، هاوکات عەلی عیساوی بە جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری هەڵبژاردن".

 رۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کەناڵی (ئەلعەرەبیە) بە پشتبەستن بە کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراقی بڵاوی کردەوە: نیوەڕۆی یەکشەممە،ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد، فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدای لە کارەکەی لادا. 










PM:01:10:14/10/2019