ترەمپ هەڕەشە لە توركیا دەكات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوا قسەی خۆی ئاڕاستەی كورد كرد و ڕایگەیاند "كورد بە ئازادكردنی داعشەكان دەیەوێت ڕامان بكێشێتە ناو جەنگ".

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەوان ناچنە ناوشەڕێكی 200 ساڵەی نێوان كورد و توركیا، بەڵام سزای گەورە بۆ توركیا بەڕێوەیە.

ترەمپ راكردنی زیندانییە داعشەكان بە تاكتیك بۆ تێوەگلانی ئەمەریكا لە جەنگی سووریا دەزانێت و دەشڵێت زۆرمان بە ئەوروپا ووت، داعشەكان وەربگرنەوە بەڵام نەیانكرد، دەشڵێت، "توركیا و ئەوروپا خۆیان داعشەكان دەستگیر دەكەنەوە".


ئه‌م بابه‌ته ‌4998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:45:14/10/2019