ئیداره‌ی خۆسه‌ر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه به‌هۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیاوه تا ئێستا دوو رۆژنامه‌نووس شه‌هید بوون و داوایەکیش ئاڕاستەی ڕۆژنامەنوسان دەکات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له كاتێكدا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و په‌یامنێره‌كانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كان ئازادانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و له‌لایه‌ك ئاسته‌نگیان بۆ دروستده‌كات و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یانكوژێت و به فڕۆكه و مووشه‌ك بۆردوومانیان ده‌كات.
ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ڵێت: دوێنێ توركیای داگیركه‌ر بۆردوومانی كاروانێكی هاوڵاتی مه‌ده‌نی كرد كه بۆ پشتیوانی روویانكردبووه سه‌ری كانی كه ژماره‌یه‌كیان رۆژنامه‌نووسان بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا سه‌عد ئه‌حمه‌د په‌یامێنری ئاژانسی هاوار و محه‌مه‌د حسێن ره‌شۆ په‌یامنێری چرا تیڤی شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی تر برینداربوون.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ستان به ده‌ستگیركردنی زێدان زنكلو په‌یامنێری كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه كه سه‌رقاڵی رووماڵی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بوو و ناچاری كرد ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت.
ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و جه‌خت له گرنگی پارێزگاریكرن له رۆژنامه‌نووسان و سه‌لامه‌تییان ده‌كاته‌وه.
داواشی له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد به‌وریاییه‌وه روماڵی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا و پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكه‌ن
PM:04:36:14/10/2019