ووردەکاری ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا ئاشکرادەکرێت

بەرێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی سوریا تەنها بۆ پاراستنی سنورەكان و سەروەریی سووریایە لە هێرشی توركیا و كاروبارەكانی دیكە گۆڕانكارییەكی ئیداری لە ناو شارەكاندا نەكراوە.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی رێككەوتنی نێوان سووریای دیموكرات و حكومەتی سووریا  لە نوسراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردوە، رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكومەتی سووریا تەنیا سەربازییە و بۆ پاراستنی سنوور و سەروەریی سووریایە لە هێرشی توركیا.

لە نوسراوەكەدا داوا لە رێبڤەبەرییە خۆسەر و رێكخراوە مەدەنیەكان دەكەن ئەركی خۆیان راپەڕێنن و گۆڕانكارییەكی ئیداری لە ناو شارەكاندا نەكراوە. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرجەم كاروبارەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و دامەزراوەكان وەك خۆیان و بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك بەڕێوەدەچن.

دوێنێ یەكشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بۆ پاراستنی سنوورەكانی باكوور و رۆژهەڵات، لەگەڵ حكومەتی سوریا و ڕوسیا رێككەوتن و سوپای سووریا دەگەڕێتەوە ناوچە سنوورییەكان.


PM:04:54:14/10/2019