ئەمرۆ ١٤ تشرینی یەکەم بەتەواوی هەڵوێستی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا یەکلایی بوەوەو بڕیاریان دا هێزە تایبەتەکانیان لە سوریا بکشێننەوەو ئاماژەی کشانەوەیان لەو ولآتە پێگەیووە.
میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە هێزەکانی ئەمەریکا کە ژمارەیان ٢ هەزار چەکدارە فەرمانی دەرچوونیان لە سوریا پێگەیووە، هەروەها هەر یەک لە بەریتانیا و فەرەنساش کە هێزی تایبەتیان لەسوریا هەیە، بڕیاری کشانەوەیان داوە.
کشانەوەی هێزەکانی بەریتانیا و فەرەنسا دوای ئەوە دێت کە ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا کە هێزەکانی ئەو ولآتە جێبهێڵن.
لە ٩ ی تشرینی یەکەمەوە لە شکرکێشی سووپای تورکیاو هێزە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە.