سوودەکانی میوەی پاییزی بزانە


پاییز وەکوو هەموو وەرزەکانی تری ساڵ جوانیی خۆی هەیە، هەروەها هەندێک میوەی جوان و بەتام و جۆرواجۆر و دەگمەن و بەسوود تەنیا لە وەرزی پاییزاندا دەست دەکەون.

بێ گومان میوەکانی پاییز هەر یەک بەپێی جۆری خۆی سوودی جیاوازیان هەیە بۆ مرۆڤەکان، بۆ نموونە لالەنگی یەکێک لەو میوانەیە کە پڕاوپڕە لە کۆلاجین بۆ جوانی و گەنج مانەوەی پێست زۆر بەسوودە، گۆیژ کە میوەیەکی نایاب و کەمە و تەنیا لە پاییزدا هەیە، دژی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییە و دەروون ئارام دەکات، هەروەها کیوی پڕاوپڕە لە ڤیتامینی جۆری سی. 

یەکێکی تر لە میوەکان کە تایبەتە بە وەرزی پاییز و تایبەتمەندیی گرنگی هەیە خورمالوویە، ئەم میوە بەسوودە کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کێشی جەستە و لەبەینبردنی چەورییە زیادەکانی لەش. 
 


AM:09:22:15/10/2019