دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم هەریەک لە وڵاتانی حکومەتی ئه‌ڵمانیا و هۆڵەندا و نەرویج و فینلەدا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت، ئەمڕۆش سێ شەممە ١٥ی تشرینی یەکەم هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ئیتاڵیا رایانگەیاند" وڵاتەکانیان هەناردەکردنی چەکیان بۆ وڵاتی تورکیا هەڵپەساردووە".
بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و لوێجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاندووە" هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چارەسەر نیە بۆ سەقامگیری ئاسایش لەو ناوچەیەدا، بۆیە وڵاتەکانمان چیتر چەک و تەقەمەنی هەناردەی تورکیا ناکەین".
هەفتەی ڕابردوو ١٢ی تشرینی یەکەم بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی ئه‌ڵمانیا وهۆڵەندا و نەرویج و فینلەندا ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توركیا ڕاگرت.
هەروەها هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند" ئه‌م بڕیاره هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه كه ده‌كرێ توركیا له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌كاری بێنێت".
هاوکات ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى فەڕەنسا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، فرۆشتن و هەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا هەڵپەسارد.