هەسەدە ئامارێكی نوێی ڕاگەیاند

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامارێكی نوێی شەڕی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند رووبەڕووبوونەوەكانی رۆژی رابردوودا 103 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە شەڕەكانی دوێنێدا لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستان، شەڕڤانان 103 چەكداری هێزەكانی سەر بە توركیایان كوشتووە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكاندا دەیان چەكداری سەر بە توركیا برینداربوون، هەروەها دوو تانك و سێ زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی دوشكا لەسەر تێكشكێنراون.

چوارشەممەی ڕابردوو 9 ی 10 ی 2019 هێزەكانی توركیا و گروپە چەدارەكانی ئۆپۆزسیۆن هێرشیان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و بەوهۆیەوە تائێستا دەیان هاوڵاتی مەدەنی ئەو بەشەی كوردستان شەهیدبوون و زیاتر لە 200 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.


PM:02:43:15/10/2019