سوودەکانی هاوسەرگیری لە پێش تەمەنی ٣٠ ساڵی


هاوسەرگیری یەکێکە لە پێداویستییەکانی مرۆڤایەتی، بە مەبەستی مانەوەی مرۆڤ و بەردەوامی دان بەژیان، هەروەها دابینکەری چەندین غەریزەی مرۆڤە، بەتایبەت هاوپەیوەستبوون، سێکس و بوونی منداڵ. 

هەروەها پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری هەنگاوێکی باشە بۆ دوورکەتنەوە لە ژیانی تەنهایی، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رەفتاردەکەیت و ئامادەبیت بۆ ئەوەی رووبەرووی بەربەستەکان ببیتەوە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت. 

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی "بوزیکیتۆ"، لەرووی زانستی و کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر لەنێوانی تەمەنی ٢٠-٣٠ ساڵی هاوسەرگیری بکەیت سوودی دەبێت لەم رووانەوە: 

کاتی زیاترتان دەبێت، بۆ ئەوەی تەمەنێکی باشتر پێکەوە لەگەڵ خۆشەویست و هاوبەشی ژیانت بژیت. 

پێکەوە بەشداری زۆرێک لە قۆناغەکانی ژیانی یەکدی دەکەن، بە خۆشی و ناخۆشییەوە. 

لەو تەمەنەدا توانای زاڵبوونتان بەسەر کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر باشترە.
 


PM:02:47:15/10/2019