وەزارەتی بەرگری توركیا ژمارەیی كوژراو و برینداری سوپاكەی بڵاوكردەوە

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، بەهۆی موشەكێكی هەسەدەوە لە سنوری منبج ئەمڕۆ سەربازێكیان كوژراوە و 8ی دیكە بریندار بوون.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا هاتووە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕێكی سەخت لە نێوان سوپای توركیا و شەڕڤانانی كورد لە سنووری سەرێ كانی لە ئارادایە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە لە سەرەتای هێرشەكەیانەوە تا ئێستا توانیویانە 595 شەڕڤانی هەسەدە بێ كاریگەر بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ڕوانگەی سوری و هەسەدە ژمارەیەكی زۆر لەوە زیاتری سوپای توركیا كوژراون.

 


PM:04:01:15/10/2019