ڤیدیۆ:عێراق بەردەوامی بە بردنەوەکانی دا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەردەوامی بە بردنەوەکانیداو توانی ٤-٠ لە هەڵبژاردەی کەمبۆدیا بباتەوە.
عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەمبۆدیا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-٠ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان" موهەنەد عەلی و ئیبراهیم بایش و ئەمجد عتوان و ئەحمەد ئیبراهیم تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە عێراق خاڵەکانی گەیشتە ٧ خاڵ وبە دوو بردنەوەو ١ یەکسانبوون، لە پلەی یەکەمی گروپی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا دێت.

 

 

 


PM:04:37:15/10/2019