ئەردۆغان بەڵێن بە ترەمپ دەدات هێرش نەکاتە سەر کۆبانێ
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند کە ترەمپ هۆشداری داوەتە ئەردۆغان لەبەرامبەر هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوا و سه‌رۆكی توركیاش به‌ڵێنی به دۆناڵد تره‌مپ داوه هیچ هێرشێك نه‌كاته سه‌ر شاری كۆبانێ.
مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌نوسانی كۆشكی سپی راگه‌یاند: واشنتن هیچ گڵۆپێكی سه‌وزی بۆ توركیا ههڵنهكردوه تا له‌شكركێشی بكاته‌سه‌ر خاكی سوریا، تره‌مپ به ڕوونی ئه‌وه‌ی وتووه و دووباره‌ش هۆشداریی به ئه‌ردۆغان داوه له هه‌ر سنوور به‌زاندنێك.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆر تووند بووه و تێی گه‌یاندووه كه ئه‌مریكا له‌مه‌ودوا رێگه‌ی پێ نادات هێرش بكاته‌سه‌ر سوریا، سووریشه له‌سه‌ر راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و سازكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا و له‌و سزایانه‌ش ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی.
پینس دەڵێت: تره‌مپ به‌ڵێنی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌رگرتوه، كه سوپای ئه‌نقه‌ره هێرش نه‌كاته سه‌ر شاریی كۆبانی.
ماكی پینس راشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای تره‌مپ، به‌نیازه به‌م نزیكانه سه‌ردانی توركیا بكاته و ئامانجیش له سه‌ردانه‌كه‌ی راگرتنی ئاگربه‌ست و ده‌ستكردنه به گفتوگۆ
PM:05:09:15/10/2019