سبەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.

دپلۆماتکارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، کۆبونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای یەکێتی ئەوروپا بوە کە 15 ئەندامیان لەئەنجومەنەکە هەیە.

لەکۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردووی ئەنجومەنی ئاسایشدا، ئەنجومەنەکە دابەشبوو بەهۆی راوبۆچونی جیاواز لەبارەی پرسی لەشکرکێشییەکەی تورکیا و لەکۆتایدا، تەنها ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کرد.

بەهەمان شێوە، رۆژی هەینی رابردوش، روسیا و چین رەتیانکردەوە پشتیوانی داوایەکی ئەمریکا بکەن بۆ دەستبەجێ کۆتایهێنان بەهێرشەکانی تورکیا لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
 


PM:05:58:15/10/2019