کەمێک لەمەوبەر لەچیای ئەزمڕ لەپارێزگای سلێمانی تەقینەوەیەک رويدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو هاوڵاتی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
لەبارەی هۆکارەکانی تەقینەوەکەوە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام لێکوڵینەوە دەستیپێکردووە.