ڤیدیۆ.. شەڕڤانانی هەسەدە دەستیانگرتووە بەسەر زرێپۆشێکی تورکدا

 لە ڤیدیۆیەکدا ژمارەیەک شەڕڤان دەردەکەون کە دەستیان گرتووە بەسەر زرێپۆشێکی تورکیدا کە پێدەچیت چەکدارە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی تورکیای تیا بووبێت.

 

ماوەی شەش رۆژە لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، تا ئێستا تورکیا سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە کە ئاماژەی بۆ بکرێت، لە کاتێکدا کە هاوسەنگی هێز و چەک لە بەرژەوەندی سووپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانە.

 



PM:11:33:15/10/2019