ڕووسیا: ئەردۆغان سەردانی مۆسکۆ دەکات


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند"  ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامداوه‌ باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات کردووە، هاوکات پۆتین بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی کرد سەردانی مۆسکۆ بکات".

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پۆتین و ئەردۆغان جەختیان لەوەکردەوە دەبێت سوپای سوریا و تورکیا خۆیان بەدوور بگرن لە روبەڕوبونەوەی سەربازی.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا: پۆتین بانگهێشتنامەی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ناردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی ئایندەدا سەردانی مۆسکۆ بکات و لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات گفتوگۆ بکەن. 

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ روسیا لەکاتێکدایە، شەوی رابردو کۆشکی سپی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مایک پێنس، بە سەرۆکایەتی شاندێک دەچێتە ئەنقەرە. 
 


AM:09:34:16/10/2019