٦١ بەرپرسی عێراقی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە



لە تازەترین لێدوانیدا ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا ٦١ بەرپرس لە دامەزراوە و وەزارەت و فەرمانگە جیاجیاکان لە پۆستەکانیان دوربخاتەوە. 

بەپێی بەڵگەنامەیەکى ئەنجومەنەکە، کە واژۆی حەمید نەعم، ئەمیداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە و رۆژی ١٤ی ئەم مانگە دەرچووە ئاماژەی بەوەکردووە: بڕیارى دورخستنەوەى ئەو کەسانە لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا دراوە، کە بە نەجم عەبد عوێد دەستپێدەکات و بە حەیدەر ناسر زاهیر کۆتایی دێت. 

هاکات لە بەڵگەنامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو کەسانە بەپێی ماددەى هەشتى یاساى خزمەتى شارستانى دووخراونەتەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەى ئەنجومەنى وەزیران پێى بەخشیووە. 

یەکی ئەم مانگە خۆپیشاندان لە زۆرینەی شارو شارۆچکەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق دەستپێکرد و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە ١١٠ کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی شەش هەزار کەسیش برینداربوون. 








AM:11:30:16/10/2019