رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان سوپای سوریا و چه‌كداره‌كانی سەر بە توركیا روویدا
له باكووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان سوپای سوریا و چه‌كداره‌كانی سەر بە توركیا روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوری و چه‌كداری سەر بە تورکیا كوژران.
ئاژانسی فرانس پرێس له روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا له نێوان سوپای سوریا و ملیشیا چه‌كداره‌كانی توركیا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند روویدا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له‌نزیك رێگای نێوده‌وڵه‌تییه له‌نزیك ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كورده‌كان.
فرانس پرێس ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌روو كه له ئه‌نجامی بۆردوومانكردنی سوپای سوریا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی توركیاوه له ده‌وربه‌ری عه‌ین عیسا دوو سه‌ربازی سوری كوژراون.
PM:02:37:16/10/2019