بەوێنە: میسی شەشەم پێڵاوی زێڕینی وەرگرت




ئەمڕۆ میسی شەشەم پێڵاوی زێڕینی وەرگرت و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ ٦ جار خەڵاتی باشترین گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپای بەدەستهێنابێت.
میسی توانی پێش گشت یاریزانانی ئەو خولە مەزنە بکەوێت و ئەمرۆ بە ئامادەبوونی خێزانەکەی و هاوڕێکانی، خەڵاتەکەی وەرگرت.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە ستایشی هەریەکە لە سوارێز و ئەلباو گشت هاوڕێکان و راهێنەر و خێزانەکەی کردو رایگەیاند من بەهاوکاری ئەوان توانیومە ئەو خەڵامە ببەمەوە، سوپاسی هەموویان دەکەم.



PM:06:20:16/10/2019