وەزارەتی دارایی سندوقی ساکاڵا دادەنێت

وەزارەتی دارایی بۆ بەرگرتن لە لە لادانی دارایی کاگیڕی و گەندەڵی سندوقی سکاڵا لە فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەت دادەنێت. 

 
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووەو واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، بڕیار دراوە "، بە دانانی سندوقی سکاڵا بۆ هەردوو بەشی چاودێری و پشکنینی دارایی (سلێمانی و دهۆک)، بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری لەسەر هەبوونی گەندەڵی و لادانی دارایی".


لەو نووسراوەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە سکاڵا تایبەتییەکانی کەس (مراجع) و فەرمانبەران لە رێگەی ئەم سندوقەوە وەردەگیرێت، بەپێی پوختەی سەرەتاکان و ناوەڕۆکی کێشەکە، بۆ ئەوانەی پەیوەستن بە چوارچێوەی (یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی کەرتی دەوڵەت و گشتی).


ئەوەش خراوەتە روو، هاووڵاتییان و فەرمانبەران ئاگادار کراونەتەوە، کە خراپ بەکارهێنانی موڵک و ماڵی حکوومەت و (استغلال)کردنی پیشە لەلایەن کارمەندی گشتی، بەزاندنی یاسایە، بۆیە هاوکار بن بە گەیاندنی زانیاریی دروست و بەڵگەدار، لە رێگای ئەم سندوقەوە. 






PM:08:01:16/10/2019