پێشبینی دواخستنی یاری کلاسیکۆ دەکرێت


راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت یاری کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دوابخات.
بڕیارە یاریەکە لە ٢٦ی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت و بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی کەتەلۆنیا دژی سیاسەتی حکومەتی ئیسپانیا، لە رۆژی کلاسیکۆ، ئەگەری دواخستنی یاریەکە هەیە.
هەروەها بژاردەی ئەوە خراوەتە روو ئەگەر یاریەکە نەگوازرێتەوە بۆ یاریگای بێڕنابیۆی ریاڵ مەدرید، ئەوا لەوانەیە تا مانگی ١٢ی داهاتوو دوابخرێت.

یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیایەو لە رۆژی ٢٦-١٠- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.




PM:10:09:16/10/2019