گاریس بەیڵ ڤازکوێز و مۆدریچ دووردەکەونەوە

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دوو یاری داهاتووی دژی  مایۆرکاو گالاتە سەرای  هەریەکە لە مۆدریچ و ڤازکوێز و بەیڵ دووردەکەونەوە.

بەیڵ و مۆدریچ لە یاری هەڵبژاردەکەیان توشی پێکان بوون و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان ، یانەکە پێکانیانی بڵاوکردەوەو ئەمڕۆش ڤازکوێز توشی پێکان هات.

ئامانجی زیدان ئەوەیە ئەو یاریزانانە بۆ یاری ٢٦ی مانگی داهاتووی کلاسیکۆ بگەڕێنەوەو بەشداری ئەو یارییە گرنگە بکەن، بەڵام بە قسەی رۆژنامەکان ناتوانن ئامادەی دوو یاری داهاتوو ببن دژی ریاڵ مایۆرکا لە خولی ئیسپانیاو گالاتە سەرای لە خولی یانە پاڵەوانەکان.




PM:10:27:16/10/2019