ته‌لته‌مر...فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا تێکشکێندرا
فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا له ئاسمانی ته‌لته‌مر خرایه خواره‌وه وسوپای سووریاش خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیەی لە ئەستۆ گرت.
ئاژانسی سانای سووریا، بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا تێكبشكێنێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، فڕۆكه‌كه له گوندی مجیبره زركانی ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌مر له پارێزگای حه‌سه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه.
هێرشه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا به هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێی ناوەتە نۆیەم ڕۆژەوە و نزیکەی 300 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
AM:10:36:17/10/2019