بەرپرسێکی کورد ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند واشنتۆن و ئەنقەرە رێككەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ لە سوریا بەڵام بەرپسێکی ڕۆژئاوای کودستان خاڵێکی ڕێکەوتنەکە ڕەتدەکاتەوە.
ڕێکەوتنەکە لەسەر ئەو بنەمایە کراوە کە پێویستە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی ئارام بکشێنەوە و سوپای تورکیا سەرپەرشتی بکات.
بەڵام ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکرات-تەڤدەم لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە"تورکیا دەیەوێت بەناوی ناوچەی ئارامەوە 32 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی باکوری سوریاوە، ئێمە پێشتر ئەم داواکاریەمان ڕەتکردۆتەوە"
PM:10:20:17/10/2019