نانسی پیلۆسی: ڕێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا ئابڕوچوون و شەرمەزارییە
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیا جێی ئابڕووچون و شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا".
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوزی بەریتانی، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئونجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە مەترسی بۆسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە، ئەم ڕێکەوتنە وادەکات هاوپەیمانەکانمان چیتر متمانە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نەکەن.
شەوی ڕابردوو جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" ئهمهریكا و توركیا بۆ ئاگربهست له سووریا گهیشتنه رێككهوتن پێویسته هێزهكانی یەپەگە له ماوهی 120 كاتژمێر، ناوچهی ئارام جێبهێڵن".
مایک پێنس وتیشی "لە بەرامبەردا ئەمریکا سزای نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت تا ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تەواوەتی".
AM:09:27:18/10/2019