ئەردۆغان وەڵامی ترەمپ دەداتەوە



دوای ئەوەی رۆژی رابردو دۆنالد ترەمپ لە تویتێكی رایگەیاند" كە لە توركیاوە هەواڵی خۆش دەگات و سوپاس رەجەب تەیب ئەردۆغان، ژیانی ملیۆنەها کەس رزگار دەکرێت"،  ئەردۆغانیش وەڵامی ترەمپی دایەوە.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت"جه‌نابی سه‌رۆك كاتێك توانیمان به‌سه‌ر تیرۆریزمدا كه‌ دوژمنی سه‌ره‌كی مرۆڤایه‌تییه‌ سه‌ربكه‌وین، ئەو كاتە مرۆڤی زیاتر رزگاریان دەبێت، دڵنیام ئه‌م هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌مان بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سەركەوتن بەسەر تیرۆردا".


ئەگەرچی شەوی رابردوو ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیندرا، بەڵام ئەمڕۆ سوپای تورکیا، دەستی بە بۆردومانی سەرێ کانی کردەوە. 
 


AM:11:48:18/10/2019